ئەوانەی تێم دەگەن و ئەوانەشی لێم تێناگەن ،

ئەوەی نووسیم، نووسیم. ئەوەشی گوزارشتم لێ کرد، دەرمبڕی. هێندێکجار خەیاڵ لەگەڵ واقیع تێکەڵ دەبێت. ئەوەی لە فەلسەفە دەگوزەرێت و لەناواخنی حاڵەت و شاراوەکانی لە ڕووخسارییەوە دەبینرێت. وای دەبینم، کە هينديك لە من و نووسینەکان و دەربڕینەکانم دەگەن، و هێندێکیش لە گوزارشتەکانم ناگەن، بەڵکو بەگوێرەی بیرکردنەوە و بینینی خۆیان تێگەیشتنيان هەیە، من لەهەردوو حاڵەتەکە خۆشحاڵم، ئاخر لە ئەنجامدا هیچ نەبێت توانیومە ئاوە مەنگەکە بجوڵێنم و هەست و نەست و ناواخنی کەسانێک بزانم و دەریان بخەم.

بەختیار حەیدەر