تێڕوانينێکی سادە ،
كه دوو كه‌س ،لايەن و ووڵات هتد....ململانێ ده‌كه‌ن، مه‌رج نييه كه‌سێكى تر‌ى سێيه‌م هۆكارى شه‌ڕ و ململانێيه‌كه‌يان بێ. پياوى ئاقڵ، ماڵى خۆى ده‌پارێزێت و كه‌س تۆمه‌تبار ناكات به دزى ياخوود بە تێکدانی ماڵەکەی
كه‌سانێك بۆچوونيان وا لا دروست بووه، كه باش‌ترين پێوانه بۆ گرنگی دان بە قسەکانيان، تير گرتنه له شێره‌كه. ته‌نانه‌ت تيره‌كه ژه‌هراويش بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ى بير له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بكه‌نه‌وه.
لاپه‌ڕه‌ى رووداوه‌كان ، لە ئاستی کۆمەڵايەتی، ڕێکخراوەيی و سياسی لە كوردستان و ووڵاتە هەرێميەکان، ئاشكرا و روونن. خوێندنه‌وه‌يان ئاسانه و ئه‌و هه‌موو شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌يان ناوێت. دياره له كوێ و كێ به‌رپرسياره و له كام شوێن. ئيدى خۆدزينه‌وه، شاردنه‌وه‌ى راستييه‌كان، جگه له خۆخه‌ڵاتاندن شتێكى تر نييه.