قسەيێک له خۆشەويستي
دەڵێن خۆشەويستي ،
كۆتاييەكەي -
پەشيمانيه
گەڕان به دواي -
خۆڕاييه
له دونيادا بگەڕيي ،
دۆزينەوەی نيه ،
لەهەر شوێنێكيش بێ -
بووني نيه
منيش دەڵێم ،
ئەم قسانه ، لام -
زۆر سەيره
بووختانێکه به خوشەويستي -
زۆر گەورەيه
خۆشەويستي گيانه ،
بۆ ژيانيش -
بووژانەوەيه،
ديدەنی خۆشەويست-
هيوايه
قسەي خۆشەويستيش -
بۆ برينەكان دەرمانه
خەندەی سەر لێواني -
بۆ گيان كانياوه
تيری چاوەكاني -
مرۆڤ دينێته سەر چۆك ،
چارەی تەنها خۆ ـ
بەدەست دانه
دەڵێن خۆشەويستي ،
كۆتاييەكەي -
پەشيمانيه
گەڕان به دواي -
خۆراييه
له دونيادا بگەڕيي ،
دۆزينەوەی نيه لەهەر شوێنێكيش بى -
بووني نيه
منيش دەڵێم ،
ئەم قسانه ، لام -
زۆر سەيره
بووختانێکه به خوشەويستي -
زۆر گەورەيه
خۆشەويستي گيانه ،
بۆ ژيانيش -
بووژانەوەيه
سەيركردنه خۆشەويست-
هيوايه
قسەي خۆشەويستيش -
بۆ برينەكان دەرمانه
خەندەی سەر لێواني -
بۆ گيان كانياوه
تيری چاوەكاني -
مرۆڤ دينێته سەر چۆك ،
چارەی تەنها خۆ ـ
بەدەست دانه